نهێنییەکی سەیر لەبارەی مێسییەوە ئاشکرابوو

PM:08:41:11/12/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هێرنان گالیندێز، گۆڵپارێزی یانەی هوراکانی ئەرجەنتینی، نازناوێکی ئاشکراکرد کە لە سەرەتای کاروانی وەرزشیدا بە مێسی دەوترا، ئەوکاتەی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە یاریزانێکی تازەپێگەیشتووی یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز بوو.

گالیندێز لە لێدوانێک بۆ ئی ئێس پی ئێن وتی: زۆر جار ڕووبەڕووی یەک دەبووینەوە کاتێک من گۆڵپارێزێکی گەنج بووم لە ڕۆزاریۆ سێنتڕاڵ، لە کاتێکدا مێسی یاری بۆ یانەی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز دەکرد.

ئەو گۆڵپارێزە وتی: بە مێسییان دەوت (سەر سور)، نازناوێکی باو بوو، هەمیشە دەیانوت ئەو سەر سورەی ژمارە 10 دەپۆشیت، هەرکاتێک بەرامبەر ئەو یاریمان هەبوایە دەمانزانی بە جیاوازیی سێ گۆڵ لەدواوەین.

دەشڵێت: یاریزانێکی زۆر بەهێز بوو، گرتەی ڤیدیۆیی هەن دەتوانن سەیریان بکەن، مێسی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کۆنترۆڵی تۆپی دەکرد بەراورد بە یاریزانێک لە تەمەنی خۆیدا.

گۆڵپارێزە 38 ساڵەکە وتیشی: مێسی یاری بۆ تیپێک دەکرد کە زۆر نزیک بوو لە ماڵی من و ماڵی باپیر و داپیرم، ئێمە لەوێ یەکمان دەبینی، یەکەم یادەوری من لەگەڵیدا ئەوەبوو، یارییمان هەبوو بەرامبەر تیپەکەی ئەوان، مێسی پێنج یاریزان و خۆشمی بڕی ئینجا گۆڵی لێکردم.