AM:10:53:30/04/2025
3172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چوونی ئەنچیلۆتی بۆ بەڕازیل نزیکە لە شکست
هێنان و راهێنەرەکە چەند رێگایەکی لە پێشە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل
گەیشتبووە رێککەوتن و نزیک بوو لەوەی بەم زووانە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەو
وڵاتە، بەڵام لە ئێستادا چوونی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی سامبا
بە تەواوی کێشەی تێکەوتووە و بەپێی رۆژنامەی گڵۆبۆش هۆکارەی شکستهێنانەکە پێرێزی
سەرۆکی ریاڵ مەدریدە.
ئەنچێلۆتی ساڵێک گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید
ماوە، داوایکردووە لەدوای جێهێشتنی یانەکە لەم هاوینە قەرەبووی بکەنەوە و پارەی
ئەو ساڵەشی پێبدەن کە لە گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام پێرێز داواکەی رەتکردووەتەوە و
بە کارلۆی راگەیاندووە، ئەوان دەری ناکەن بەڵکو خۆی پەیوەندی بە تیپێکی نوێ دەکات،
بۆیە مافی قەرەبوو کردنەوەی نابێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی گڵۆبۆ، ریاڵ مەدرید
نیگەرانە لەوەی ئەنچێلۆتی بەبێ ئەوەی یانەکە ئاگاداربکاتەوە گەشتی لەندەنی کردووە
و لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل رێککەوتنی کردووە، بەتایبەت لەکاتێکی
وا هەستیار کە یانەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.
تۆڕی رێلێڤۆش باسی
لەوەکردووە، ریاڵ بیرۆکەی خۆی گۆڕیووە و دەیەوێت لەدوای جامی جیهانی یانەکان
دەستبەرداری کارلۆ بێت و پێش ئەو پاڵەوانێتییە رێگا بە رۆیشتنی نادات، ئەمەش
وایکردووە بەرپرسانی تۆپی پێی بەڕازیل نیگەران بن و بیرلەوەبکەنەوە چاوەڕیی راهێنەرەکەی
ریاڵ مەدرید نەبن و راهێنەرێکی نوێ دەستنیشان بکەن.
تۆرە ئیسپانییەکە باسی لەوەشکردووە، ئەنچیلۆتی
جگە لە چوونی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل دوو ئەگەری تری لە پێشە، ئەوانیش بوون بە
راهێنەری یانەی هیلال بە مووچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ، یاخود مانەوەی لەگەڵ ریاڵ
مەدرید و بوون بە باڵوێزی یانەکە.