دوو راهێنەر بۆ شوێنی کاساس پاڵێوراون

AM:10:27:29/03/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حسێن عەموتا و عەدنان محەمەد پاڵێوراون تا جێگای کاساس بگرنەوە بۆ راهێنەرایەتی عێراق.

بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە کۆتایی بە ئەزموونی خیسۆس کاساسی ئیسپانی بهێنێت، ئەمەش دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردەکەی بە فەلەستین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چوارشەممەی ڕابردوو لە قۆناغی هەشتەمه پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی2026.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە، دوو ڕاهێنەری عەرەبی ڕکابەری لەسەر پۆستی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن، ئەوەش دوای دەرکردنی ڕاهێنەری ئیسپانی خیسۆس کاساس لەو پۆستە.

بەگوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی رابیعەی عێراقی، حسێن عەموتای مەغریبی، ڕاهێنەری ئێستای یانەی جەزیرەی ئیماراتی، بە یەکێک لە ناوە دیارەکان دادەنرێت کە لە قۆناغی داهاتوو سەرکردایەتی شێرەکانی رافیدەین، بکات، بە لەبەرچاوگرتنی زانیارییە بەرفراوانەکانی لەسەر تۆپی پێی ئاسیا.

باسی لەوەشکردووە، بەرپرسانی هەڵبژاردەی عێراق، ئەگەر لەگەڵ حسێن عەموتا نەگەیشتنە رێککەوتن ئەوا دانووستان لەگەڵ عەدنان حەمەدی عێراقی دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.