AM:09:00:29/03/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆتا بە کینانی وتووە خۆ
تۆ مێسی نیت تا داوای ئەوە بکەیت بە سەرەکی یاریی بکەیت.
بە گوێرەی راپۆرتێکی
تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، تیاگۆ مۆتای راهێنەری پشووی یۆڤانتۆس لەم دواییەدا مامەڵەی
لەگەڵ بەشێک لە یاریزانان خراپ بووە، بە تایبەتیش کینان یەڵدز.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە،
ئەستێرە تورکەکە لە سەرەتای وەرزەوە یاریزانێکی سەرەکی بووە بەڵام وردە وردە
چارەنووسی گۆڕا و بوو بە یاریزانێکی یەدەگ.
دوپاتیشیکردووەتەوە، زۆر
کات مۆتا لە مەشقەکان گفتوگۆ و مناقەشەی تووندی لەگەڵ یاریزانەکان هەبووە، لە
یەکێک لەو جارانە کینان ناڕەزایی دەربڕیوە و مۆتاش پێی وتووە پێت وایە تۆ کێیت، خۆ
تۆ مێسی نیت.
ئاشکرایکردووە، کینان لە
مەشقەکاندا هەموو توانای خۆی بەکارهێناوە و پێیوابووە کە شایستەی پێکهاتەی سەرەکییە،
بەڵام مۆتا بەو رستەیە وەڵامی داوەتەوە و داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە.