نەیمار پڕۆگرامێکی تایبەت پەیڕەو دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە پێکان

PM:09:30:28/03/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار پرۆگرامێکی تایبەت پەیڕەو دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر رێگای راست و دووربکەوێتەوە لە پێکان.

لەسەر بنەمای خشتەیەک، نەیمار بەشداری یەکەم یاری سانتۆس لە خولی بەڕازیل بەرامبەر ڤاسکۆ داگاما ناکات، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لە ڕیۆ دی جانیرۆ ئەنجام بدرێت.

یانەی سانتۆس لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، نەیمار خشتە و بەرنامەی تایبەتی بۆ ژیانی داناوە، بەرنامە نوێیەکەی نەیمار ئامانجی ئەوەیە چاکبوونەوەی نەیمار باشتر بکات و هێزی زیاد بکات، بە ئامانجی دوورکەوتنەوە لەو ماوەیە دوور و درێژەی کە لەم دواییانەدا تووشی بوو.

میدیا بەڕازیلییەکان بڵاویانکردەوە، سانتۆس زۆر کار دەکات بۆ ئەوەی نەیمار بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاست، گرنگی بە پڕۆگرامە تایبەتەکانی چاکسازی و ڕاهێنان دەدات، بەو هیوایەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بتوانێت بە باشترین شێوە بگەڕێتەوە ناو یاریگا.

نەیمار بە شێوەیەکی کردەیی ساڵێکی تەواو لە یاری تۆپی پێ دوورکەوتەوە، دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای لە ئۆکتۆبەری 2023 تووشی پێکانێکی سەخت بوو لە بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپیدا.