ئینریکی: دەبین بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا

PM:08:49:28/03/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی پێیوایە دەبن بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا و ئامادەکاری باشیان کردووە تا رکابەری هەموو نازناوەکان بکەن.

لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان پێش رووبەڕووبوونەوەی سانت ئیتیان وتی: هەشت یاری خولەکەمان ماوە، دەمانەوێت ئەم یارییانە بەکاربهێنین بۆ ئەوەی باشتر ئامادەبین بۆ بەردەوامیمان.

وتیشی: هەست دەکەم ئامادەکارییەکی باشمان کردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی وەرزدا لە هەموو پاڵەوانێتییەکان کێبڕکێ بکەین، هەرچەندە لە رووی بیرکارییەوە تا ئێستا نەبوونەتە براوەی نازاناوی ئەم وەرزەی خولەکە بەڵام بڕوای تەواوی هەیە کە پاڵەوانن.

باسی لەوەشکرد، باوەڕی وایە 17 یاریزانیان هەیە کە لانیکەم دوو هەزار خولەک یارییان کردووە، هەمیشە هانی یاریزانەکان دەدات بەکۆمەڵ بیربکەنەوە نەک تاکەکەسی.

ئینریکی دوپاتیشیکردەوە، هیچ شتێکی نییە لەسەر گلەیی فلێک لەسەر خشتەی یارییەکان و فشارەکانی بەرشەلۆنە، بە دڵنیاییەوە ڕێز لە بۆچوونی هەموو ڕاهێنەرەکان دەگرێت.
بیلال کاکە