PM:07:56:28/03/2025
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی روونیکردەوە
خولی ئیسپانیا کۆتایی نەهاتووە و دەجەنگن لە پێناو هەموو نازناوەکان.
کارلۆ ئەنچیلۆتی
راهێنەری ریاڵ مەدری پێش یارییەکەیان بەرامبەر لیگانێس رایگەیاند، تیپەکە
لە دۆخێکی باشدایە، قۆناغی یەکلاکەرەوەی وەرزەکە دەستپێدەکات، یاریی زۆریان لە پێشە، دەبێت لە ئاست
بەرپرسیارێتییەکەدا بن.
ئەنچیلۆتی دەشڵێت: ئێمە
لە هەموو پێشبڕکێکاندا ڕکابەری دەکەین، ئەمەش ئەو بەرپرسیارێتییە زیاد دەکات کە
لەسەرمانە،
هەموو یارییەک دەتوانێت یەکلاکەرەوە بێت، چونکە شەڕ دەکەین بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکان.
دوپاتیشیکردەوە، خولی
ئیسپانی کۆتایی نەهاتووە، بەرشەلۆنە پێشەنگە، بەڵام دەبێت لە 11ـی ئایار یاریی کلاسیکۆ ئەنجام بدەن،
هێشتا یاریی زۆر ماوە و
ئەگەرەکان کراوەن.
وتیشی: متمانەمان بە
یوفا هەیە و با لێکۆڵینەوە بکەن،پێمان
وایە هەموو شتێک ڕاست بووە، یاریزانەکان ئاهەنگیان گێڕا، چاوەڕێ دەکەین بزانین
چییان هەیە، بەڵام دڵنیاین
هەموو شتێک بە باشی کۆتایی دێت.
باسی لەوەشکرد، تانەیەک
هەیە و دەبێت قسەی خۆی بکات و بێ تاوانی خۆی بسەلمێنێت،باوەڕی
تەواوی بە
یاسا و دادپەروەری هەیە ونیگەران نییە،
بەڵام ئەگەر پێی بڵێن
خۆی لە
باج دەدزێتەوە ئەوە نیگەرانی
دەکات.
بیلال کاکە