سبەینێ چەندین یاری ئەنجامدەدرێن

PM:07:11:28/03/2025

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ و ئەتلەتیکۆ بەجیا یارییان هەیە و لە فەرەنساش پاریس دەبێتە میوانی سانت ئیتیان.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەستیپێکردووەتەوە و سبەینێ لە هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا و لە کاتژمێر 11، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی لیگانێس دەکات.

ریاڵ مەدرید کە 60 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە، ئامانجی بردنەوەی ئەو یاریەیە تا بتوانێت خاڵەکانی هاوشێوەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ لێبکاتەوە و چاوەڕێی یەکسانبوون یان شکستی ئەو یانەیەش بکات.

لە کاتژمێر شەش و 15 خولوکیشدا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی سێیەمی ریزبەندی لەپێناو نزیکتربونەوە لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەیەوێت سێ خاڵ بەرامبەر ئیسپانیۆل بەدەستبهێنێت.

هەر سبەینێ بەڵام لە خولی فەرەنسا و لە کاتژمیر نۆ، یانەی پاریس سان جێرمان دەبێتە میوانی سانت ئیتیان و لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یارییە زیاتر نزیکدەبێتەوە لە یەکلاکردنەوەی نازناوەکە.

لە هەفتەی 30 خولی ئیتاڵیاش، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی جەنەوا دەبێتەوە و دواتریش رۆما دەبێتە میوانی لیچی.

خ . ک