PM:06:17:28/03/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند خاوەنی زۆرترین مووچەی ساڵانەیە لە
پریمەر لیگ و دی برۆینیش لە پلەی دووەمدایە.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لە راپۆرتێکدا
لیستی ئەو یاریزانانەی بلاوکردەوە کە زۆرترین مووچەی ساڵانەیان هەیە لە خولی
نایابی ئینگلتەرا و زۆرینەشیان لە مانچستەر سیتین.
بە پێی ئەو رۆژنامەیە بێت، ئێرلینگ
هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی خاوەنی زۆرترین مووچەی
ساڵانەی لە پریمەر لیگ کە 32 ملیۆن و 760 هەزار یۆرۆیە.
کیڤن دی برۆینی بەلجیکی و ئەستێرەی هەمان
یانە لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدا دەبینرێت بە شێوەیەک کە مووچەی ساڵانەکەی 24
ملیۆن و 950 هەزار یۆرۆیە.
هەریەکە لە محەمەد سەڵاحی یاریزانی
لیڤەرپوڵ و کاسیمیرۆی ناوەڕاستکاری مانچستەر یونایتد بە مووچەی ساڵانەی 21 ملیۆن و
840 هەزار یۆرۆ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدان.
جاک گریلیچی ئینگلیزیش لە پلەی چوارەمدایە
بە مووچەی ساڵانەی 18 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ، هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا و برونۆ
و عومەر مەرموش لە پلەکانی پێنجەم تا حەوتەمی زۆرترین مووچەی ساڵانەی پریمەر
لیگدان.
خ . ک