PM:05:48:28/03/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی بایرن گفتوگۆ لەگەڵ سێ یاریزانی
یانەکەیان دەکەن بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی داهاتوویان.
فابریزیۆ رۆمانۆی پەیامنێری سکای سپۆرت
بڵاویکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کارەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی
یەکلاکردنەوەی چارەنووسی سێ ئەستێرەی یانەکەی.
فابریزیۆ ئاشكرایکردووە کە کریستۆف
فرۆیندی بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانە ئەڵمانییەکە پێی راگەیاندووە هەنگاوەکانیان
بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی تۆماس مولەر و لیرۆی سانێ و ئیرێک داێر
دەستپێکردووە.
دەشڵێت، لە گرێبەستە نوێیەکەدا مووچەی تۆماس
مولەر کەم دەکرێتەوە بەهۆی زۆری تەمەنیەوە بەڵام دڵنیا نین لەوەی کە ئەو یاریزانە رازی
دەبێت بە مانەوە یان نا.
دوپاتیکردووەتەوە، لیرۆی سانی تەنها بە
یەک مەرج گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە ئەویش زیادکردنی مووچەکەیەتی کە ئەوەش ئەستەمە
بۆی جێبەجێ بکرێت و لە ئەەگری رەتکردنەوەیدا ئەوا هاوینی ئەمساڵ لەو یانەیە
دەڕوات.
کۆتا یاریزانیش کە ئیرێک داێرە ئامادەیە
گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە تا هاوینی ساڵی 2026 و کێشەی لە بڕی مووچەی ساڵانەکەی
نییە.
خ . ک