PM:05:22:28/03/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە پێکانی ئۆلمۆی لە رانیدا
راگەیاند و ئەو یاریزانە ماوەی سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.
دانی ئۆلمۆی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە
یارییە دواخراوەکەی یانەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا تووشی پێکانهات
و بە ناچاری لە تایمی یەکەمدا یاریگای جێهێشت.
دواتر یانە کەتەلۆنییەکە لە تاقیگەی فەرمی
خۆیان پشکنینی پزیشکیان بۆ یاریزانەکە ئەنجامدا و بڵاویان کردەوە کە ئەو یاریزانە
تووشی پێکانبووە لە ماسولکەکانی رانی راستیدا.
یانەکە دوپاتیکردووەتەوە کە دانی ئۆلمۆ بۆ
ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە بەهۆی ئەو پێکانەی کە تووشیبووە و ئەو
ماوەیەی پێویستە تا بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
بەو پێیەش بێت، ئەو یاریزانە بێ بەش دەبێت
لە بەشداریکردن لە شەش یاری یانەکەی کە بەرامبەر جیرۆنا و ریاڵ بیتیس و لیگانێس لە
خولی ئیسپانیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە جامی شا و هەردوو یارییەکەی بروسیا دۆرتمۆند
لە چامپیۆنز لیگ.
خ . ک