PM:04:49:28/03/2025
380 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دادگا تانەکەی ئەلڤێسی قبوڵ کرد و ئەو
یاریزانە بێتاوان دەرچوو کە تۆمەتبار بوو بە دەستدرێژی.
دانی ئەلڤێسی بەرازیلی لە مانگی شوباتی
ساڵی 2024 بە زیندانی کردن بۆ ماوەی چوار ساڵ و شەش مانگ سزادرا بە تۆمەتی دەستدرێژی
بۆ سەر کچێک کە لە ساڵی 2022دا ئەنجامیدابێت.
لە نوێترین پێشهاتدا، دادگای کەتەلۆنی
ئیسپانیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایەی بەسەر دانی ئەلڤێسدا درابوو بەهۆی
ئەوەی ئەو یاریزانە بێتاوان بووە و ئەو کارەی ئەنجام نەداوە.
دادگا ئاماژەی بەوەداوە کە هیچ
بەڵگەنامەیەکی پێویستیان لەبەردەمدا نەبووە تا ئەو یاریزانەی پێ تاوانبار بکرێت و
بە هیچ شێوەیەکیش ئەستێرەکەی پێشووی بەرازیل هەڵەی ئەنجام نەداوە.
رونیشیکردووەتەوە کە سەرجەم
داواکارییەکانی تریش کە بریتی بووە لە زیاد کردنی سزاکەی سەر ئەلڤێس بۆ ماوەی نۆ
ساڵ یان 12 ساڵ رەتکراونەتەوە و دەبێت ئەو یاریزانەش قەرەبوو بکرێتەوە.
خ . ک