سعودییەکان حەوت ئەستێرەیان کردووەتە ئامانج

PM:04:25:28/03/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان حەوت ئەستێرەیان کردووەتە ئامانج تا بیانگوازنەوە کە ڤینیسیۆس و محەمەد سەڵاح و دی برۆین و بارێلا لە نێو لیستەکەدان.

رۆژنامەی ئەلیەومی سعودی بە پشتن بەست بە راپۆرتێکی رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردەوە کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە کار لەسەر گواستنەوەی حەوت ئەستێرەی تۆپی پێ دەکات.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، هەریەکە لە محەمەد سەڵاحی میسڕی و ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و کیڤن دی برۆین و گابرێل ماگالێس و نیکۆلۆ بارێلا و محەمەد قەدوس و داروین نونێز ئەو یاریزانانەن کە کراونەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتر ئۆفەرێکیان پێشکەشی ڤینیسیۆس کردووە کە یەک ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن یۆرۆیە وەک مووچە بۆ ماوەی پێنج ساڵ واتا بۆ هەر ساڵێک بڕی 250 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت بەڵام ئەو یاریزانە وەڵامی نەداونەتەوە.

دەشڵێت، هەرچەندە سعودییەکان گرنگییەکی زۆر بە محەمەد سەڵاح دەدەن بەڵام بەپێی دوایین زانیارییەکان بێت یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، وە نیکۆلۆ بارێلای ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانیش هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەدرێت.

نوسیویەتی، ئەگەری زۆرە داروین نونێز بە ئۆفەری سعودییەکان رازیبێت چونکە لە لیڤەرپوڵ هەست بە دڵخۆشی ناکات، هەروەها گابرێل ماگالێسی بەرگریکاری بەرازیلیش لە لیستەکەدا بوونی هەیە و بە نیازن ئۆفەری پێش کەش بکەن لەگەڵ هەریەکە لە کیڤن دی برۆینی بەلجیکی و محەمەد قەدوسی ئەستێرەی یانەی وێستهام یونایتد کە لەلایەن یانەی نەسڕەوە گرنگی بە گواستنەوەیان دەدرێت.

خ . ک