PM:03:49:28/03/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی دوپاتیکردەوە دەیانەوێت هەموو یارییەکان ببەنەوە
و باسی لە بارودۆخی پێکانەکانیشیان کرد.
پێش روبەڕووبوونەوەی سانت پاولی، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری
بایرن میونشن رایگەیاند، بەداخەوەیە بۆ پێکانی دەیڤز و ئۆپامێکانۆ و دەبێت درێژە
بە وەرزەکە بدەن بەبێ ئەو دوو یاریزانە، هیوادریشە ئەو بابەتە ببێتە هۆی ئەوەی
یاریزانەکانی زیاتر لە یەک نزیک ببنەوە و پەیوەندی نێوانیان باشتر بکەن.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەو دوو پێکانە نوێیە تاکە
پێکانی تیپەکەی نین و پێشتر لەگەڵ بارودۆخێکی لەو شێوەیەدا هەڵیان کردووە،
لەسەرەتادا قورس دەبێت بۆیان بەڵام متمانەیان بە تەواوی یاریزانەکانیان هەیە.
سەبارەت بە یانەی سانت پاولیش وتی: هەفتەی ڕابردووم بە سەیرکردنی
یارییەکانی سانت پاولی بەسەر برد، ئەوان یانەیەکن کەم تۆپ ئاراستەی گۆڵ دەکەن
بەڵام لە ناوچەی سزا مەترسیدارن، تیپەکەی منیش بۆ یارییەکە ئامادەیە و دەمانەوێت
بردنەوە بەدەستبهێنین.
دوپاتیشیکردەوە، ئەوان بەو بیرکردنەوەی کە لەگەڵ لیڤەرکوزن
یەکسان بن لە خاڵدا یارییەکان ئەنجامدەدەن و گرنگی بە جیاوازی خاڵەکانیان نادەن، ئەو
جۆرە بیرکردنەوانەش ئەرنێنین سوودیان پێدەگەیەنن.