PM:03:02:28/03/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیزاک
بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆیداوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسناڵەوە بکات.
بەپێی
بڵاوکراوەیەکی پێگەی فیچاخێس، ئەلێکساندەر ئیزاکی
هێرشبەری سویدی یانەی نیوکاسڵ بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆیداوە و دەیەوێت پەیوەندی
بە یانەیەکی پریمەر لیگەوە بکات و خولی ئینگلتەرا جێنەهێڵێت.
ئەستێرە سویدییەکە ئەم وەرزە لەگەڵ نیوکاسڵ درەوشاوەتەوە
و لە 33 یاریدا توانیویەتی 23 گۆڵ تۆماربکات و پێنج گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی درووست
بکات، وە سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی نازناوێک پاش زیاتر لە 70 ساڵ،
ئەویش پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی کاراباو شکستیان بە لیڤەرپول هێنا.
ئیزاک کە بەهای بە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت،
لە ماوەی رابردوودا لەلایەن چەندین یانەوە گرنگی پێدەدرا، لە ئێستاشدا بەپێی
زانیارییەکانی پێگەی فیچاخێس ئەستێرەکە دەیەوێت پەیوەندی بە
ئارسناڵەوە بکات و گرێبەستی چێڵسی و بەرشەلۆنە رەتبکاتەوە.
ئەم بڕیارەی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانەکە لە کاتێکدایە،
تۆپ هاوێژەکانی لەندەن بەدەست نەبوونی هێرشبەرێکی نووکەوە دەناڵێنن و چوونی ئیزاک
بۆ ئەو یانەیە دەبێتە تەواوکەری پێکهاتەکەی ئارتێتای راهێنەر.