جامی میامی.. جۆکۆڤیچ بە بردنەوە لە کۆردا گەیشتە پێش کۆتایی

PM:01:36:28/03/2025

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی میامی جۆکۆڤیچ بە بردنەوە لە کۆردا گەیشتە پێش کۆتایی و پێریتینی ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی میامی بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر سباستیان کۆردای ئەمریکی یاریکرد.

بە درێژایی یارییەکە جۆکۆڤیچ باشتر بینرا و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و 18 خولەک یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، حەوت بە شەش گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، تایلۆر فرێتزی ئەمریکی رووبەڕووی ماتیۆ پێریتینی ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێبردەوە، ئارسەری فەرەنسیش بە مێنسێکی چیکی دۆڕا.

بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە جۆکۆڤیچ و فرێتز و مێنسێک گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد، کۆردا و پیریتینی و ئارسەر ماڵئاواییانکرد.

خ . ک