بە بەهاترین یانەکانی جامی جیهانی یانەکان کامانەن؟

AM:11:15:28/03/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی بە بەهاترین پێکهاتەی هەیە لە جامی جیهانی یانەکان و ئینتەر میامیش لە 10 تیپی یەکەمدا نییە.

بڕیارە ساڵی 2025 ببێتە ساڵێکی تایبەت لە مێژووی تۆپی پێدا، ئەم ساڵ یەکەم پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ بە شێوازە نوێیەکەیەوە بەڕێوەچووە و لە بەردەوامیدایە، بەم زووانەش پاڵەوانێتیەکی نوێی سەرنجڕاکێش بەڕێوەدەچێت ئەویش جامی جیهانی یانەکانەکانە بە شێوازێکی تەواو جیاواز.

جامی جیهانی یانەکان بۆ یەکەمجار بە بەشداری 32 یانە بەڕێوەدەچێت، یانەی براوەش دەبێتە پاڵەوانی جیهان، کە چەندین یانەی گەورەی تێدایە لەوانە، ریاڵ مەدرید و مان سیتی و بایرن میونشن و ئینتەر میلان، وە یانە دیارەکانی ئەمریکای باشور لە نێویاندا بۆکا جونیۆرز، وە زلهێزی ئاسیا واتە هیلالی سعودیە و ئینتەر میامیش بەسەرکردایەتی میسی بەشدارن لەم پاڵەوانێتییە.

لە ئێستادا ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت ریزبەندی بە بەهاترین پێکهاتەکانی یانە بەشداربووەکانی پاڵەوانێتییەکەی بڵاوکردوەتەوە و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە بەهای یەک ملیار و 310 ملیۆن یۆرۆ پلەی یەکەمی گرتووە.

بەهای یاریزانانی ریاڵ مەدرید یەک ملیار و 270 ملیۆن یۆرۆیە و لە پلەی دووەم دێت، پلەی سێیەمیش بە ناوی پاریس سان جێرمانە کە بەهای پێکهاتەکەی بریتییە لە 924 ملیۆن یۆرۆ.

بە 922 ملیۆن یۆرۆ و 856 و 664 ملیۆن یۆرۆ یانەکانی چێڵسی و بایرن میونشن و ئینتەر میلان پلەکانی سێیەم تا شەشەمیان گرتووە.

هەرچی یانەکانی پاڵمێراس و فلامینگۆیە لە پلەکانی 12 و 13ی ریزبەندییەکە دێن بە بەهای 228 و 201 ملیۆن یۆرۆ.

وە یانەی ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی لیۆنێل میسی بە بەهای 73 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی 20ەم دێت، کەم بەهاترین یانەی بەشداربوویی پاڵەوانێتییەکەش ئۆکلاند سیتی نیوزلەندییە بە بەهای تەنیا پێنج ملیۆن یۆرۆ.