AM:08:59:28/03/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی دوو گواستنەوەی یاریزانان لە مانگی
شەش لە پریمەر لیگ دەبیت بەهۆی مۆندیالی یانەکانەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی ماڵپەڕی خولی ئینگلتەرا و بە ڕێککەوتنی یانەکانی خولەکە،
لە یەک تا 10ی حوزەیران دەرگای گواستنەوەی تایبەت دەکرێتەوە بۆ بەهێزکردنی یانە ئینگلیزییەکانی
بەشدار لە جامی جیهانی یانەکان، کە ئەوانیش مانچستەر سیتی و چێڵسین.
لە ڕاگەیەندراوی فەرمیی پریمەرلیگدا هاتووە: دوابەدوای دەنگدان و ڕێککەوتنی
یانەکانی پرێمەرلیگ، لە یەکی حوزەیران بۆ 10ی حوزەیران دەرگای گواستنەوە دەکرێتەوە
بۆ ئەوەی ئەو یانانەی ڕکابەریی جامی جیهانی یانەکان دەکەن، تاوەکو پێکهاتەکانیان بەهێزتر
بکەن.
دەرگای دووەمی گواستنەوەی یاریزانان شەش رۆژ
دوای مێرکاتۆ تایبەتەکە دەکرێتەوە و لەو کاتەدا هەموو یانەکان دەتوانن یاریزانان
بگوازنەوە و دەستبەرداری یاریزانانیش ببن.
مۆندیالی یانەکان بۆیەکەمجار بە شێوازێکی نوێ لە ئەمریکا
رۆژانی 14ـی حوزەیران تاوەکو 13ـی تەمموز بەڕێوە دەچێت، کە یانەکانی مانچێستەر
سیتی و چێڵسی وەکو نوێنەری یانەکانی پرێمەرلیگ بەشدار دەبن.