خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە یارییە دواخراوەکەی لە ئۆساسۆنا بردەوە

AM:01:54:28/03/2025

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییە دواخراوەکەی لە ئۆساسۆنا بردەوە.

لە یارییەکی دواخراوی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆساسۆنای کرد.

تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە بلاوگرانا بەهێزتر دەرکەوت و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 11 و 21 لە رێگەی تۆرێس و ئۆلمۆ تۆمارکرد کە دووەمیان بە لێدانی سزا بوو، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، هانسی فلێک کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەنجامدا، ئەوەش گۆڵی سێیەمی لە خولەکی 77 لە لایەن لیڤاندۆڤسکی لێکەوتەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی هات، بەو بردنەوەیە بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پێشەنگییان گرتووە، ئۆساسۆناش پلەی 14یە بە 33 خاڵ.