چێڵسی نرخی ئینزۆی بۆ ڕیاڵ دیاریکرد

AM:09:09:21/11/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -


چێڵسی 120 ملیۆن پاوەندی لەسەر ئینزۆ داناوە و بەو نرخە دەستبەرداری دەبێت بۆ ڕیاڵ مەدرید.
بەهۆی خواستی زۆری ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی، یانەر چێڵسی نرخێکی زۆری لەسەر ناوەڕاستکارەکەی داناوە.
ریاڵ هەر لەدوای رۆشتنی تۆنی کرووسەوە کەموکورتیەکانی لە هێڵی ناوەند دەرکەوت و یاری لەدوای یاریی هاندەرانی مێرەنگی لە هەرکات زیاتر هەست بە چۆڵی شوێنی ئەستێرە  ئەڵمانییەکە دەکەن لەبەر ئەوەش گواستنەوەی ناوەڕاستکارێک یەکێکە لە پێشینەی کارەکانیان بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە گرێبەستکردنە لەگەڵ ئینزۆی تەمەن 23 ساڵان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی و نزیک لە یانەکەی پایتەخت، بلووز نرخی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی بە 120 ملیۆن پاوەند یاریکردووە و بەونرخە دەستبەسەرداری دەبێت.
ئەگەر ریاڵ مەدرید بەو نرخە رازی بێت، ئەوا ناوەڕاستکارەکەی تانگۆ دەبێتە دووەم گرانبەهاترین یاریزان ریاڵ لە مێژووی خۆیدا گواستبێتیەوە.
گرانترین گواستنەوە لۆس بلانکۆس ئەنجامیدابێت، گواستنەوەی ئێدن هازار بەلجیکی بوو لە ساڵی 2019 کە بڕی 130 ملیۆنی تێچوو.