PM:02:06:21/11/2024
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیتی دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەکانی بکات و گرێبەستێکی گەورەی پێنج
وەزریشی بۆ هالاند ئامادەکردووە.
پاش رازیکردنی پیپ گواردیۆلا بۆ مانەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی
مانچستەر سیتی بۆ ماوەی وەرزێکی تر، لە ئێستادا بەڕێوبەرانی یانەکە چاویان لەوەیە
گرێبەستی ئێرلینگ هالاند نوێبکەنەوە لەپێناو پارێزگاریکردن لە یاریزانەکە.
ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، سیتی هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ
ئەوەی ئەو یاریزانە ڕازی بکات تا گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکەی واژۆ بکات و لانیکەم
بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە بمێنێتەوە، ئەم هەنگاوەی سیتیش بۆ پارێزگاریکردنە لە
ئەستێرەکەیان لە چوونی بۆ ریاڵ مەدرید یاخود بەرشەلۆنە.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، سیتی بەنیازە گرێبەستێک بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ
پێشکەشی ئەم ئەستێرە نەرویجییە بکات بە مەبەستی ئیمزاکردنی بەڵام ئەم دانوستانانە
هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی و هالاند دەیەوێت پێداچوونەوە بە هەموو مەرجەکان
بکات.