بایرن میونشن جەنگی دژی ریاڵ مەدرید هەڵگیرساند

PM:09:01:20/11/2024

5496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن لەپێناو گواستنەوەی فێرتز جەنگی دژی ریاڵ مەدرید هەڵگیرساندووە و یانەکانی پریمەر لیگیش هەمان یاریزانیان دەوێت.

رۆژنامەی سپۆرت بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، یانەی بایرن میونشن بڕیاریداوە خۆی بەدەستەوە نەدات و هەموو شتێک دەکات لەپێناو گواستنەوەی ئەستێرەیەکی خولی ئەڵمانیا.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە جەنگیان دژی یانەی ریاڵ مەدرید هەڵگیرساندووە لە پێناو ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ فلۆریان فێرتزی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن.

رونیشیکردووەتەوە، بایرن چەند گرێبەستێکی دیاریکردووە کە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا ئەنجامیان بدات و کاری یەکەمیشیان رازیکردنی فێرتزە کە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

دەشڵێت، تاکە کێشەی بەردەم بایرن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ریاڵ مەدریدی ئیسپانیە چونکە ئەو یانەیەش ئامانجی ئەوەیە کە فێرتز بگوازێتەوە و چابی ئەلۆنسۆش لەگەڵیدا بکاتە راهێنەر لە کاتێکدا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵیش دەیانەوێت ئەو ئەستێرە لاوە بگوازنەوە.

بێڵد دوپاتیکردووەتەوە، یانە ئەڵمانیەکە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی ئامادە کردووە تا پێشکەشی لیڤەرکوزنی بکات بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرەکەیان، جگە لەوەش ئامادەیە سێ یاریزانی بفرۆشێت کە ئەوانیش گۆرێتسکا و کۆمان و سێرج گنابرین تا بتوانێت بڕی پارەی پێویست بۆ پەلکێش کردنی ئەو یاریزانە تەرخان بکات.

خ. ک