پاریس کێشە بۆ بەرشەلۆنە دروستدەکات لە گواستنەوەی ویلیامز

PM:07:49:20/11/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس کێشەی بۆ بەرشەلۆنە دروستکردووە و دەیەوێت بە پارەی زۆر ویلیامز بگوازێتەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵیدا نیکۆ ویلیامزی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیک بلباو بگوازێتەوە بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاری مانەوەی لە بلباو دا بەهۆی ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەش نەکرد چونکە کێشەی داراییان هەبووە و نەیان ئەتوانی بە ئاسانی ناوی یاریزانەکە تۆماربکەن.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی پاریس سان جێرمان بەنیازە کێشە بۆ بەرشەلۆنە دروستبکات و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز دەستپێکردووە.

لیکیپ ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی پاریس ئامانجیان ئەوەیە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی ئەتلەتیک بلباو بکەن کە توانای رەتکردنەوەیان نەبێت بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.

رونیشیکردووەتەوە، لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەی پێشەنگی خولی فەرەنسا داوای لە ناسڕ خلیفی سەرۆکی یانەکەیان کردووە کە ویلیامزی بۆ بگوازنەوە چونکە دڵنیایە لەوەی کە سوودێکی زۆری دەبێت بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.

خ . ک