PM:05:42:20/11/2024
1820 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز دەیەوێت لە یەکەمین کۆبونەوەی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید چەند بابەتێک
باس بکات کە یەکێکیان رووداوەکانی باڵۆندۆرە.
فلۆرێنتینۆ پێرێز ئامادەکاری دەکات بۆ یەکەمین کۆبونەوەی ئەم وەرزی ریاڵ
مەدرید و دەیەوێت لە رۆژی یەک شەمە بەڕێوەبچێت و تێیدا چەند بابەتێک باس بکات.
بەرشەلۆنە و دۆسیەی نیگێرا و تۆپی ئاڵتونی لەگەڵ ناوبژیوانان و دۆخی بێرنابیۆی
نوێ و سۆپەرلیگ، بابەتی سەرەکیی کۆبونەوەکە دەبن، وە پێرێز باس لە رەتکردنەوەی
چوونیان بۆ خەڵاتەکانی باڵۆندۆر دەکات کە زۆرێک پێیانوایە ریاڵ مەدرید ئەو بابەتەی
بە سوکایەتی بە یانەکە و ڤینیسیۆس وەرگرتووە.
ڕۆژی یەکشەممە جارێکی تر بارودۆخی گشتی ئێستای ڕیاڵ مەدرید تاوتوێ دەکرێتەوە،
پێرێز بە نیازە بەرگری لە ڤینیسیۆس بکات و بایکۆتی ئاهەنگی باڵۆن دۆر بکات لەبەردەم
ئەندامەکاندا.
هەڵبژاردنی پێشبینیکراو بۆ ساڵی داهاتوو بەپێی ساڵنامە مانگی ئایار ئەنجام
دەدرێت، وە ئەگەر هیچ شتێک نەگۆڕێت، پێرێز دووبارە خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکاتەوە.