AM:11:44:20/11/2024
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی
بەردەوامە لە یەکسانکردنەوەی ژمارە پێوانەییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ دۆناڤانی
ئەمریکی خاوەنی 58 ئەسیستن.
پاش ئەوەی
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای خۆیدا بە گۆلیکی لاوتارۆ مارتینێز لە پیرۆی
بردەوە و تاکە گۆڵی یارییەکەش بە ئەسیستی میسی بوو.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە لیۆ بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە پێوانییەکان بەناوی خۆیەوە و بەو گۆڵەی
دروستیکرد، ڕیکۆردی دۆناڤانی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەمریکای یەکسانکردەوە بە
هاوبەشی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا خاوەنی زۆرترین ئەسیستن لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان کە
58 ئەسیستە.
لیۆنێل میسی
لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکەی لە ساڵی 2024دا ئاستێکی باش پیشکەش دەکات و بەجۆرێک
بەشداری 36 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 29 گۆڵ تۆماربکات و 18 ئەسیستیش
بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە ئەم ئاستەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە وای لە هاندەرانی وڵاتەکەی کردووە،
متمانەیان بە لیۆ هەبێت تاوەکوو جامی جیهانی داهاتوو سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەیان
بکات.