ئارسناڵی ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی دەوێت

AM:10:59:20/11/2024

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن ئاردا گولەر لە ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە.

گولەری ئەستێرەی تورکی، یاریزانی یانەی شاهانە، پاش ئەوەی لە پلانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید کراوەتە دەرەوە و بە قۆناغێکی زۆر سەختی ژیانی وەرزشیدا تێدەپەڕێت.

ئاردا لەم وەرزەدا 12 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامداوە تەنیا 307 خولەک بەشداری کردووە و نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات و هیچ گۆڵێکیشی دروست بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، ئارسناڵ ئامادەیە بە خواستن گولەر بگوازێتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە رۆشتنی گولەر بە خواستن لە مانگی یەکدا سوودی دەبێت بۆ هەموو هەردوو یانەکە و یاریزانەکەش لەلایەک ئاردا دەرفەتی یاریکردنی بەردەوامی بۆ دەڕەخسێت، لەلایەکی دیکەشەوە ئارسناڵ سوودمەند دەبێت لە تواناکانی ئەو ئەستێرە گەنجە.

لەهەمان کاتدا ڕیال مەدریدیش سودمەند دەبێت ئەگەر گولەر بگاتە بەرزترین ئاستی یاریکردنی، چونکە ئەمە بەو مانایە دەبێت کە مێرێنگێ لە وەرزەکانی داهاتوودا باشترین سوود لە ئەستێرە تورکییەکە وەردەگرێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە گرنگیدانی ئارسناڵ بۆ تواناکانی ئاردا گولەر چیرۆکی گرێبەستی ئۆدیگارد ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ گەنەرز دەهێنێتە بەرچاو، دوای ئەوەی نەیتوانی شوێنی سەرەکی لە تیپی یەکەمی ڕیال مەدرید بدۆزێتەوە بەڵام ئێستا لە ئارسناڵ یەکێکە لە کاریگەرترین یاریزانەکان.