یانەیەک 250 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یاماڵ کردووە

AM:10:15:20/11/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا هاوینی رابردوو 250 ملیۆن یۆرۆی پاریس سان جێرمانی بۆ گواستنەوەی لامین یاماڵ رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەکردووە لەگواستنەوەی هاوینی رابردوودا پاریس ویستوویەتی سوود لە خراپی بارودۆخی دارای یانە بەرشەلۆنە ببینێت و بە پارەیەکی باش لامین یاماڵ بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە بڕی گرێبەستەکەی ناسر خلێفی کە پیشکەشی لاپۆرتای کردووە 250 ملیۆن یۆرۆ بووە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رێگەی نەداوە هەمان بارودۆخی نەیمار دووبارە ببێتەوە و رێگری لە رۆشتنی یاماڵ کردووە.

لامین پاش پیشاندانی ئاستێکی باش لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و ڕۆڵیکی بەرچاوی هەبوو لە بردنەوەی نازناوەکە بۆ ئیسپانیا لەلایەن چەندین یانەوە هەوڵی گواستنەوەی درا.

گرێبەستی لامین یاماڵ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و بلەوگرانا دەیەوێت لە زووترین کاتدا دەست بکات بە ڕێککارەکانی درێژکردنەوەی ماوەکەی.

هێرشبەرە 17 ساڵانەکە لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری 67 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 13 گۆڵ و 17 ئەسیست تۆماربکات.