لە پاڵاوتنی مۆندیال ئەڵمانیا بردنەوەی بەسەر باکووری
مەقدۆنیا بەدەستهێنا و کرواتیا و سلۆڤاکیا یەکسانبوون.
لە جەولەی هەشتەمی پالاوتنەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ
مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر
باکووری مەقدۆنیا یاریکرد.
یاریەکەش بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئەڵمانیا
کۆتاییهات، گۆڵەکانیش تیمۆ ڤێرنەر دوو گۆڵ و کای هاڤێرتز و جەمال موسیالا
تۆماریانکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، کڕواتیا میوانداری سلۆڤاکیای کرد
و بە دوو گۆڵ لەگەڵیدا یەکسانبوو ، وێڵزیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی
گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئستۆنیای بردەوە، روسیاش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
بردنەوەی بەسەر سلۆڤینیا بەدەستهێنا.
ئەڵمانیا خاوەنی 21 خاڵە و بە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەی
دەیەم وەک یەکەم هەڵبژاردە سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2022 بەدەستهێنا.
خ . ک