پاڵاوتنی مۆندیال.. هۆڵەندا شەش گۆڵی لە جبرەلتار کرد

PM:11:42:11/10/2021

1144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی مۆندیال هۆڵەندا شەش گۆڵی لە جبرەلتار کرد و نەوریج و تورکیا لە مۆنتینگیرۆ و لاتڤیایان بردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی کۆمەڵەی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یاریگای فاینۆرد میوانری هەڵبژاردەی جبلەتاری کرد.

هۆڵەندا بە ئاسانی و بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆلەکانیش ڤیرجیل ڤان دایک و میمفیس دیپای دوو گۆڵ و دۆمفرێس و دانگۆما و مالێن تۆماریانکرد.

لە هەمان کۆمەلەدا، هەڵبژاردەی نەوریج بەرامبەر مۆنتینیگرۆ یاری کرد و بە دوو گۆڵی محەمەد یونسی کە لە خولەکەکانی 29 و 96دا تۆماریکرد یاریەکەی لێبردەوە.

لە یاریەکی تریشدا، تورکیا بوە میوانی لاتڤیا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە.

بەم ئەنجامانە، هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی19 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە و نەرویج 17 خاڵی هەیە و دووەمە، تورکیاش بە 13 خاڵ سێیەمە.

خ ، ک