PM:10:32:11/10/2021
1640 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یوفا بڕیاریدا لە مانگی کانونی یەکەمی داهاتوو تیروپشکی
خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ڕابکێشێت.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا
بڵاویکردەوە، تیروپشکی یاریەکانی جامی نەیشن لیگی داهاتوو لە 16ی کانونی یەکەمی
داهاتوو لە شاری مۆنترۆی سویسرا ئەنجامدەدرێت.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوای بردنەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک یاری کۆتایی لە ئیسپانیا بردەوە و بۆ یەکەمین جار لەمێژوویدا نازناوەکەی
بەدەستهێنا.
یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتیەکە لە بەرواری 2
بۆ 14ی حوزەیرانی 2022 دەستپێدەکات و لە 22 بۆ 27ی ئەیلولی 2022 کۆتایدێت.
هەروەها قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە کە یەکەمی هەر چوار
کۆمەڵەکە تیایدا سەردەکەون لە 14 و 15ی حوزەیرانی 2023 ئەنجامدەدرێت و یاری کۆتایی
و دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمیش لە 18ی هەمان مانگدا بەڕێوەدەچێت.
هەریەکە لە فەڕەنسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و بەلجیکا
لەپێشەوەی ڕیزبەندی چوار کۆمەڵەکەدا دەبن بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ سەرکەوتن بۆ قۆناغی
پێش کۆتایی، هەروەها کۆمەڵەکان هەڵبژاردەکانی پورتوگال، هۆڵندا ، دانیمارک ،
ئەڵمانیا، ئینگلتەرا ، پۆڵەندا، سویسرا و کرواتیا لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەو
هەڵبژاردانەی کە لە ئاستی دووەمەوە سەرکەوتوون کە ئەوانیش وێڵز و نەمسا و چیک و هەنگاریان.
خ . ک