نیوکاسل گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی بەناوبانگ ئیمزادەکات

PM:10:16:11/10/2021

3604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیوکاسل چووە کێبڕکێی گرێبەستکردن لەگەڵ هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام.

ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی نیوکاسلی ئینگلیزی بە نیازن گرێبەست پێشکەشی هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام بکەن لە پێناو پەیوەندیکردنی بە یانەکەیانەوە.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، سەرۆکی نیوکاسل گڵۆپی سەوزی بۆ کارگێڕی یانەکەی هەڵکردووە بۆ ئامادەکردنی گرێبەستێکی گەورە تا پێشکەشی یانەی تۆتنهامی بکەن لە پێناو دەستبەرداربوون لە هاری کەینی هێرشبەری یانەکەیان.

ڕاشیگەیاندوە، یانەی نیوکاسل ئامادەن بڕی 150 ملیۆن پاوەند بدەنە یانەکەی تۆتنهام لە بەرامبەر دەستبەردار بوون لە هێرشبەرە ئینگلیزیەکەی یانەکەیان لە هاوینی داهاتوودا.

ڕوونیشیکردوەتەوە، خاوەندارانی ئێستای یانە ئینگلیزیەکە دەیانەوێت چەندین گرێبەستی گەورە ئەنجامبدەن لە هاوینی داهاتوودا لە پێناو بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان تا بتوانێت ڕکابەری لەسەر کۆی نازناوەکان بکات.

خ . ک