PM:10:02:11/10/2021
844 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە پاڵاوتنی مۆندیال پورتوگال بەرامبەر لۆکسمبۆرگ
یاریدەکات و ئینگلتەرا رووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە.
سبەینێ سێشەممە لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری
ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022، لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی
پورتوگال لە یاریگای خۆی میوانداری لۆکسمبۆرگ دەکات و سڕبیاش رووبەڕووی
ئازەربایجان دەبێتەوە.
سڕبیا بە 14 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتوە و
پورتوگالیش بە 13 خاڵ لە پلەی دووەمدا دەبینرێت.
لە کۆمەڵەی نۆیەمیشدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای
ویمبڵی رووبەرووی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە، پۆڵەنداش دەبێتە میوانی ئەلبانیا.
ئینگلتەرا بە 19 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی نۆیەمدایە و
ئەلبانیاش 15 خاڵی هەیە و دووەمە، پۆلەنداش بە 14 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی سوید میوانداری
هەڵبژاردەی یۆنان دەکات، دانیمارک و نەمسا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
خ . ک