PM:09:15:11/10/2021
876 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەدڤۆکات دوپاتیکردەوە پێویستە یاریزانەکانی باشترین
ئاست پێشکەش بکەن بەرامبەر ئیمارات.
پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیمارات لە پاڵاوتنەکانی
مۆندیال، دیک ئەدڤۆکاتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، هیچ
کێشەیەک نییە لە نێوان ئەو و ڤان مارفیکی ڕاهێنەری ئیمارات کە هەردووکیان هۆڵەندین
و ئەو یاریەش کێبڕکێکردنەوە لە نێوان دوو وڵات نەک دوو ڕاهێنەر.
ئەدڤۆکات وتی: ئامادەکاری تەواومان کردووە و پێویستە
لەسەر یاریزانەکان باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن بەتایبەت دوای یەکسانبوونمان
بەرامبەر لوبنان کە ئەنجامێکی بێهیواکەر بوو.
وتیشی: بەخت یاوەرمان نەبوو چونکە دوو یاری سەرەتا
رووبەرووی دوو هەڵبژاردەی بەهێز بوینەوە، تا ئێستاش خاوەنی تەنیا دوو خاڵین کە
ئەوەش دۆخەکەی قورستر کردووە لەسەرمان، تێناگەم بۆچی تا ئێستا ئیماراتیش هێندەی
خالەکانی ئێمەی هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، مەبەستی ڕێبین سۆلاقا لەگەڵیان ڕوون
نەبووە و ئەوانیش یاریزانێکیان ناوێت کە درێسی هەڵبژاردەکەی خۆش نەوێت.
خ . ک