PM:08:52:11/10/2021
804 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال عێراق دەبێتە میوانی
ئیمارات و ئێرانیش رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە.
سبەینێ سێشەممە لە جەولەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی وڵاتانی
ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای
وەسڵ دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئیمارات، هەڵبژاردەی ئێرانیش لە یاریگای ئازادی
میوانداری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەکات، سوریا و لوبنانیش رووبەڕووی
یەکدەبنەوە.
لە کۆمەڵەی دووەمیشدا، هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئوسترالیا
رووبەڕووی یەکدەبنەوە و سعودیەش بەرامبەر چین یاریدەکات و عومانیش میوانداری
ڤێتنام دەکات.
ئێران
بە نۆ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمدایە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ کۆریای باشووری
دووەم، ئوسترالیا و سعودیە نۆ خاڵیان هەیە و پیشەنگی کۆمەڵەی دووەمیان گرتوە، ژاپۆن
بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.
خ . ک