بزانە ئامانجی ئیبراهیمۆڤیچ چییە؟

PM:07:55:11/10/2021

648 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە ڕاهێنانەکانی یانەکەی و دەیەوێت لە یاری داهاتووی چامپیۆنزلیگدا بەشداریبکات.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆپ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە ئێستادا بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی یانەکەیدا ڕاهێنان ئەنجامدەدات.

ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە، چوار شەممە یانە پێنجشەممەی داهاتوو ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی و ئامادەکاری دەکات بۆ یارییەکانی داهاتوو.

ئاشکراشیکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئیبراهیمۆڤیچ بانگهێشتدەکرێت بۆ یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی ئیتاڵیدا بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا بەلام بەشێوەیەکی سەرەکی یاری پێناکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەشداریکردنە لە یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر پۆرتۆ لە جەولەی سێیەمدا.

ئیبراهیمۆڤیچ لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری یەک یاری یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا ئەویش بەرامبەر لازیۆ بوو کە گۆڵێکی تۆمارکرد و یانەکەشی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە.

خ . ک