PM:07:06:11/10/2021
1768 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەیڵ ئاشکرایکرد کە ئەو باشترین یاریزانی گۆڵفە لە ڕیاڵ مەدرید و کەس لەو
باشترنیە.
گاریس بەیڵی وێڵزی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکدا وتی:
تەنها دوو یاریزان لە ڕیاڵ مەدرید دەزانن یاری گۆڵف بکەن کە من و کۆرتواین بەڵام
ئەو باشتر نیە لە من بۆیە من یاریزانی یەکەمی یانەکەم.
هەروەها وتیشی: هەرکاتێک هەلم هەبێت و بزانم پاڵەوانێتیەکی گۆڵف هەیە لە
نزیک شوێنەکەم ئەڕۆم بۆ تەماشاکردنی. ئەوە کارێکی سەرنجڕاکێشە و کەش وهەوایەکی
تایبەتی هەیە بەڕاستی پیاوان بەشێوەیەکی زۆرباش ئەو یاریە دەکەن.
لەکۆتایشدا وتی: ئەوە باوەڕپێنەکراوە کە چەندە بەباشی ئەو یاریە
ئەنجامدەدەن بەهۆی ئەو فشارەی لەسەریانە لەکاتی یاریەکەدا، تۆپی پێ جیاوازە چونکە
ڕاستە فشارت لەسەرە بەڵام توانات هەیە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بکەیت.یاری گۆڵف پەیوەندی
بە مێشکەوە هەیە لێرە زۆر زیاتر هەست بە فشار دەکەم وەک لەوەی لە بەردەم 80 هەزار
هاندەردا یاریبکەم.