PM:06:33:11/10/2021
1212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دادگای بەریتانیا بۆ سێیەمین جار ئەو داوایەی ڕەتکردەوە کە تایبەتە بە
ئازادکرنی مێندی بە کەفالەت.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرایکرد کە بۆ سێیەم جار داوای بە کەفالەت
ئازاردکردنی بنیامین مێندی لەلایەن دادگاوە ڕەتکراوەتەوە ئەوەش پێش دادگایکردنەکەی
دێت بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی.
پاتریک تۆمسۆنی دادوەر ئازادکردنی مێندی 27 ساڵێ بە کەفالەت ڕەتکردوەتەوە
کە نزیکەی حەوت هەفتەیە لە زینداندا دەستبەسەرکراوە، ئەو داواکاریە لە دادگاییەکدا
پێشنیارکرا کە 50 خولەکی خایاند و دوور لە چاوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەنجامدرا.
ئەو کەسەی داوای لەسەر مێندی تۆمارکردوەلە داداگا نەبوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، ئەوەش سێیەمین جارە مێندی
داوا دەکات تا بە کەفالەت ئازادبکرێت.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکردوە کە مێندی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستدرێژی کردووەتە
سەر سێ ئافرەتی جیاواز کە یەکێک لەوانە تەمەنی 18 ساڵی تەواو نەکردووە و هیچ
یەکێکیان ناسنامەیان ئاشکرانەکراوە.