یۆڤانتۆس بەنیازی ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانێکە لەگەڵ مانچستەر یونایتد

PM:06:08:11/10/2021

1052 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس بەنیازە دەستبەرداری ئارۆن رامسی ببێت بۆ مانچستەر یونایتد لەبەرامبەر پۆل پۆگبا.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە نیازی ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕکردنی یاریزانێکی یانەکەیەتی لەگەڵ مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، یۆڤانتۆس دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا ئارۆن رامسی ناوەراستکاری یانەکەی بداتە مانچستەر یونایتد و لەبەرامبەر پۆل پۆگبا بگوازێتەوە پێکهاتەکەی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم داوایەیی یۆڤانتۆس زۆر نامۆیە لە کاتێکدا پۆگبا لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان کۆتایی دێت و تا ئێستاش نوێینەکردوەتەوە.

ڕوونیشیکردوەتەوە،پلانی یۆڤانتۆس بە شێوەیەکە کە بە خواستن رامسی دەداتە مانچستەر یونایتد لەگەڵ بە ناجاری کڕینەوەی لەلایەن یانە ئینگلیزیەکەوە و دەیەوێت سوود لە تواناکانی پۆگبا وەرگرێت لە کۆتا مانگەکانی ئەم وەرزەدا.

خ . ک