PM:05:33:11/10/2021
1516 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆرتوا دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە یاریەکەیان تەنها
لەپێناو پارەدا بووە.
تیبۆ کۆرتوا گۆڵچی هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای
تاوانبارکرد بەوەی کە تەنها گرنگی بە لایەنە داراییەکانی یاریەکان دەدەن ئەوەش دوای
ئەوەی لە دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی جامی نەیشن لیگ بەرامبەر ئیتاڵیا
دووچاری شکستبوون.
کۆرتوا وتیشی: ئەو یاریە تەنها بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی پارە بووە و
پێویستە لەو بارەیەوە ڕاستگۆبین. ئێمە وەک یاریزانان تەها بۆ ئەوە یاریدەکەین تا
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پارەیەکی زیاتری دەستبکەوێت.
لەکۆتایشدا کۆرتوا وتی: سەیری پێکهاتەی نیوان ئیتاڵیا و بەلجیکا بکەن بزانن
چەند گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە لەکاتێکدا هەردوو تیپەکە دەیانویست بگەنە یاری
کۆتایی ئەوەش سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ئێمە تەنها یاریەکی زیاتر دەکەین.