PM:04:58:11/10/2021
676 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەرۆکی ڕابیتەی خولی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە یانەکان دەربارەی وەرنەگرتنی
ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا.
کریستیان شایڤێرتی سەرۆکی ڕابیتەی خولی ئەڵمانیا لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی
بێڵدی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە هەموو یاریزانەکان مافی خۆیانە سەرپشک بن لە وەرگتنی
ڤاکسینی کۆرۆنا یاخود ڕەتیبکەبنەوە.
هەروەها وتیشی: بەڵام لەلایەکی ترەوە ئەوان بەرپرسیارن چونکە ژیانی
پیشەگەری خۆیان دەخەنە مەترسیەوە، چونکە ئەوان لەڕێگای یاریکردنەوە پارەیەکی زۆر بەدەستدەهێنن
بۆیە سەختە لەوە تێبگەیت بۆچی وەرگرتنی ڤاکسین ڕەتدەکەنەوە.
سەرۆکی ڕابیتەکە ڤاکسینی بە شتێکی سوودبەخش ناوبرد و یانەکانی
ئاگادارکردەوە کە جارێکی تر یاریەکان دواناخرێت چونکە ئەگەر یانەیەک یاریزانەکانی
کەرەنتینە بکرێت ئەوا خۆیان بەرپرسیاریەتی ئەو کارە هەڵدەگرن.
لەکۆتایشدا وتی: ئامانجی ئێمە پاراستنی یاریزانەکانە، تۆپی پێ زیاترە لەوەی
تەنها 90 خولەک یاریکردن بێت چونکە لایەنێکی کۆمەڵایەتیە و تایبەتە بە هەمووان.