PM:04:20:11/10/2021
1512 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕێگە بە سەرۆکی بەرازیل نەدرا تا ئامادەیی یەکێک لە یاریەکانی خولی بەرازیل
بێت چونکە ڤاکسینی وەرنەگرتووە.
جاێر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی وڵاتی بەرازیل ڕێگەی
پێنەدرا بۆ ئەوەی ئامادەی یاری نێوان سانتۆس و گریمیۆ بێت لە خولی بەرازیل
بەهۆکاری ئەوەی بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای پێنەبووە.
ئەو یاریەش یەکەمین یاری سانەی سانتۆس بوو کە بە ئامادەبونی هاندەران
بەڕێوەبچێت لەدوای باشبونی بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا.
ئەو یانەیە جەختی لەوە کردەوە کە تەنها ئەو هاندەرانە دەتوانن ئامادەی
یاریەکانبن کە ڤاکسینیان وەرگرتووە یاخود ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان بە نێگەتیڤی
بۆ هاتووەتەوە.
بۆلسۆنارۆ لە ڤێدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە دەیویست بینەری یاریەکەی سانتۆس بێت
بەڵام پێیوتراوە پێش ئامادەبونی لە یاریەکان پێویستە ڤاکسین وەربگرێت.
بۆلسانۆرۆ ساڵی ڕابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بەڵام تائێستا
ڕەتیدەکاتەوە ڤاکسین وەربگرێت.