لێدوانى ڕاهێنەرى ئەرجەنتین دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ئۆرۆگواى

PM:03:44:11/10/2021

884 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى ئەرجەنتین پێیوایە تیپەکەى بەرەوپێشەوەچووە و هەستیش بە قورسى یارییەکانى پاڵاوتنى مۆندیال دەکات.

دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ئۆرۆگواى لە پاڵاوتنەکاى مۆندیالدا، لیۆنێل سکالۆنى ڕاهێنەرى ئەرجەنتین دەڵێت "تۆپى پێ لە چەندین وێستگە پێکدێت، کاتێک ئێمە لە کێشەدا بووین کیشەکانمان چارەسەرکرد، ئێستاش وەک تیپێک گەشەمان کردووە".

سکالۆنى پێیوایە هەتا تۆمارکردنى گۆڵى یەکەمیان یارییەکەى بەرامبەر ئۆرۆگواى زۆر قورس بووە، لەبەرئەوەى ڕکابەرەکەیان بەشێوەیەکى باش پانتاییەکانى داخستووە.

سکالۆنى باس لەوەشدەکات، زۆر بەباشى درک بە قورسى یارییەکانى پاڵاوتنى مۆندیال دەکەن، بەڵام لە تیپەکەیاندا ئارامیان هەیە.

ئەرجەنتین سودى لە یەکسانبوونى بەڕازیلى پێشەنگى ڕیزبەندى پاڵاوتنەکان بەرامبەر کۆڵۆمبیا وەرگرت و جیاوازییەکەى لەگەڵدا بۆ شەش خاڵ کەمکردەوە و بە 22 خاڵ لە پلەى دووەمدایە.

گ . ف

Lionel #Scaloni "El fútbol tiene momentos: cuando ellos nos metieron en problemas fuimos resolviendo y después logramos crecer". "Hasta el gol fue un partido tremendamente difícil en el que ellos se cerraron