PM:02:50:11/10/2021
2732 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕیاڵ مەدرید داوا دەکات بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە تۆپی ئاڵتوونی ببەخشرێتە
بنزیمە.
کەریم بنزیمە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا گۆڵێکی تۆمارکرد و نازناوی نەیشن
لیگی بەدەستهێنا کاتێک لە یاری کۆتایی
شکستیان بە ئیسپانیا هێنا و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی کەڵەشێرەکانی
فەڕەنسا کۆتایهات.
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەیەوە ڕیاڵ مەدرید لە تویتەری تایبەتی خۆی پۆستێکی
بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: پیرۆزبای لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هاندەرەکانیان
دەکەین و پیرۆزبایی تۆپی ئاڵتوونی لە کەریم بنزیمەی یاریزانی ئاست بەزری یانەکەمان
دەکەین.
پێشتر گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی
جیهانی بڵاوکردەوە و بنزیمەش لە لیستەکەدا بوو.