ڤیناڵدۆم ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر پاریس دەربڕی

PM:02:21:11/10/2021

912 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیناڵدۆم ئاشکرایکرد لە پاریس سان جێرمان دڵخۆش نیە و بەوجۆرە نەبووە کە بیر لێکردووەتەوە.

جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆمی هۆڵەندی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکرد کە بەهیچ شێوەیەک دڵخۆش نیە لە یانە فەڕەنسیەکەدا و ڕووداوەکان پێچەوانە بوون.

ڤیناڵدۆم وتیشی: ناتوانم بڵێک کە زۆر دڵخۆشم لێرە چونکە بارودۆخەکە بەوشێوەیە نەبوو کە خۆم دەمویست. لە ساڵەکانی ڕابردوودا یاریەکی زۆرم کردووە و هەمیشە لە ئاستێکی باشدا بووم و شایەنی پێکهاتەی سەرەکی بووم بەڵام لەئێستادا شتەکان گۆڕاون و کاتم پێویستە تا بگەڕێمەوە ئاستی ڕاسەقینەی خۆم.

ڤیناڵدۆم وتیشی: کاتێک بڕیاری ڕۆشتنمدا بۆ یانەی پاریس سان جێرمان دەمویست هەنگاوێکی نوێ بنێم لەژیانی یاریکردنم بەڵام ئەمە ڕوویدا، تۆپی پێ بەوشێوەیەیە پێویستە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا خۆم ڕابهێنم و بەسەختی کاربکەم تا ئەو شتانە بگۆڕم.