میسی وەڵامی لێدوانەکانی لاپۆرتای دایەوە

PM:01:37:11/10/2021

12644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی بەهۆی لێدوانەکانی لاپۆرتاوە لە بەرشەلۆنە توڕەیە وەڵامی ئەو لێدوانانەی دایەوە.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی توڕەیی خۆیی بەهۆی لێدوانەکانی ئەم دواییەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنەوە دەربڕی دەربارەی بابەتی ڕۆشتنی لە یانە کەتەلۆنیەکە.

لاپۆرتا پێشتر لە لێدوانێکی ڕادیۆی ڕاس یەکی کەتەلۆنی وتبووی کە هیوادابووە میسی لە کامپ نو بەردەوامبێت لە یاریکردن و بەشێوەیەکی خۆڕایی یاری بۆ یانەکەیان بکردایە دوای ئەوەی یانەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

لاپۆرتا ئاشکرایکرد کە نایەوێت بچێتە ووردەکاری زیاترەوە و ڕێزی میسی دەگرێت بەڵام هەمووشتێک ئاماژەی بەوەدەکرد کە لەلایەن پاریسەوە گرێبەستێکی پێشکەش کرابوو.

میسی کە بەشێوەیەکی سەربەست ڕوویکردە یانەی پاریس سان جیڕمان ڕایگەیاند کە ئەو لێدوانانەی لاپۆرتا تەنها هەوڵیکە بۆ ئەوەی کارگێڕی یانەکە فشارەکانی سەریان کەمبکەنەوە و لەو بەرپرسیارێتیە دووربکەونەوە کە سەرۆکی یانەکە هۆکاری ئەو ڕۆشتە چاوەڕواننەکراوە بووە.