PM:12:56:11/10/2021
780 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ئیندیان وێڵز، هالیپ بە ساسنۆڤیچ دۆڕا و
ئازارینکاش یارى لوتکەى لە کڤیتۆڤا بردەوە.
لە قۆناغى سێیەمى جامى ئیندیان وێڵز بۆ تێنسى سەر زەوى،
کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستى کچان، سیمۆنا هالیپى ڕۆمانى بەرامبەر
ئەلکسەندرا ساسنۆڤیچى بیلاڕوسى یاریکرد.
لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا، سیمۆنا هالیپ بە دوو
کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
لە یارییەکى بەهێزى قۆناغەکەشدا، ڤیکتۆریا ئازارینکاى
بیلاڕوسى و پیترا کڤیتۆڤاى چیکى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و ئازارینکا بە دوو کۆمەڵەى
بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى چوارەم.
هاوکات لیلى فێرناندێزى کەنەدیش خۆى گەیاندە هەمان
قۆناغ، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە ئەناستاسیا پاڤلیۆچینکۆڤاى
ڕوسى بردەوە.
گ . ف