AM:11:55:11/10/2021
3204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسى پێیوایە لە هەموو ڕوویەکەوە ئەرجەنتین لە بەرامبەر
ئۆرۆگوایدا باشبووە و بە یەک ڕیزى هەڵبژاردەکەشى سەرسامە.
دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ئۆرۆگواى لە پاڵاوتنەکانى
مۆندیالدا، لیۆنێل میسى کاپتنى ئەرجەنتین دڵخۆشى خۆى بە ئاست و ئەنجامى هەڵبژاردەکەى
دەربڕى و پێشیوایە تیپەکەیان لە هەموو ڕوویەکەوە بەشێوەیەکى نایاب دەرکەوتووە.
میسى دەڵێت "یارییەکى گەورەمان ئەنجامدا و پێشموایە
زۆر بەرەوپێشەوە چووین لە ڕووى یاریکردنەوە، یارییەکەش قورس بوو پێویستبوو بردنەوە
بەدەستبهێنین، هەموو شتەکانیش باش تێپەڕبوون و تەنیا بە تۆمارکردنى گۆڵى یەکەم
گۆڵەکانى تریشى بەدوادا هات".
میسى ئاماژە بەوەدەکات، سەرسامە بە یەک ڕیزى تیپەکەیان و
ئەم یەک ڕیزیە و هاندەرەکانیشیان شتێکى باشە و هیوارە بۆ ماوەیەکى زۆر
بەردەوامبێت.
میسى لە یارییەکەدا گۆڵێکى تۆمارکرد و ژمارەى گۆڵەکانى
بۆ ئەرجەنتین گەیاندە 80 گۆڵ و لەلایەن یەکێتى تۆپى پێى وڵاتەکەشیەوە بڕوانامەى
ڕێزلێنانى پێشکەشکرا.
گ . ف