ڤیدیۆ.. مەکسیک پێشەنگى پاڵاوتنەکانى لە ئەمریکا وەرگرت

AM:11:22:11/10/2021

1096 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنى مۆندیالدا، مەکسیک لە هندۆراسى بردەوە و سەرکەوت بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى، ئەمریکاش بە پەنەما دۆڕا.

لە جەولەى پێنجەمى قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باکور و ناوەڕاست و دەریاى کاریبى بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر، هەڵبژاردەى مەکسیک لە خاکى خۆیدا، میواندارى هەڵبژاردەى هندۆراسى کرد.

مەکسیکى خاوەن یاریگا و هاندەر بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 18 و 76 و 86دا لەلایەن فرانسیسکۆ کۆردۆڤا و ڕۆخیلیۆ مۆرى و هیرڤینگ لۆزانۆوە تۆمارکرد.

لە یارییەکى ترى هەمان جەولەدا، هەڵبژاردەى ئەمریکا لە دەرەوەى خاکى خۆیدا، ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى پەنەما بووەوە و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند.

بەم ئەنجامانە، مەکسیک بە 11 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى پاڵاوتنەکان بەدەستهێنا و ئەمریکاش بە هەشت خاڵ بۆ پلەى دووەم دابەزى.

گ . ف

ImageImage