ڤیدیۆ.. ئاندى مۆراى قۆناغى دووەمى جامى ئیندیان وێڵزى تێپەڕاند

AM:10:24:11/10/2021

1164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئیندیان وێڵز، ئاندى مۆراى و ستیفانۆس تیستیپاس سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى سێیەم بەدەستهێنا.

لە قۆناغى دووەمى جامى ئیندیان وێڵز بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئاندى مۆراى بەریتانى بەرامبەر کارلۆس ئەلکارازى ئیسپانى یاریکرد.

ئاندى مۆراى بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى سێیەمى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

لە یارییەکى تردا، ستیفانۆس تیستیپاسى یۆنانى خۆى گەیاندە هەمان قۆناغ، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە پیدرۆ مارتینێزى ئیسپانى بردەوە.

هاوکات ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانى و جۆن ئیسنەرى ئەمریکیش خۆیان گەیاندە قۆناغى سێیەم، دواى ئەوەى بەدواییەکدا لە جێنسۆن برۆکسبى ئەمریکى و یۆشیتۆ نیشۆکاى ژاپۆنییان بردەوە.

گ . ف