AM:09:51:11/10/2021
1180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕاهێنەرى ئیسپانیا گۆڵەکەى مباپێ بە ئۆفساید دەزانێت و پێشیوایە
توانیویانە کێبڕکێى پاڵەوانى جیهان بکەن.
دواى دۆڕاندنى یارى کۆتایى نەیشنس لیگ، لویس ئینریکى ڕاهێنەرى
ئیسپانیا ڕەتیدەکاتەوە قسە لەسەر ناوبژیوانى یارییەکە بکات، کە گومان دەکات گۆڵى
بردنەوەى فەڕەنسا لە بەرامبەریاندا ئۆفساید بووبێت.
ئینریکى دەڵێت "لەسەر کورسى یەدەگەوە حاڵەتەکان
کەمتر دەبینین، بەڵام ڕوون بوو کە گۆڵەکەى مباپێ ئۆفساید بوو، لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا
لەسەر بڕیارى خۆمم و نامەوێت قسە لەسەر حاڵەتەکانى ناوبژیوانى بکەم، چونکە ئەوە
کارى من نییە".
ئینریکى پێیوایە توانیویانە کێبڕکێى فەڕەنساى پاڵەوانى
جیهان بکەن، کە توانایەکى جەستەیى بەهێز و کوالیتییەکى باشى هەیە و دەشڵێت
"یارییەکە لە سەرەتادا قورس بوو، بەڵام دواتر ئێمە بەهێزتربووین و دەمانویست لەو
ئاراستەوە ڕووبەڕوویان ببینەوە کە دەمانویست، گۆڵیشمان کرد و تواناى بردنەوەمان
هەبوو، بەڵام دواتر ئەوان دوو گۆڵیان کرد و ئێمەش بەبێ جامەکە یاریگامان بەجێهێشت".
ئینریکى ستایشى ئاستى تیپەکەى لە یاریەکەدا دەکات و ئارەزوو
دەکات جارێکى تر سەیرى یارییەکە بکاتەوە و پێیوایە توانیویانە سەر بەسەر کێبڕکێ
لەگەڵ فەڕەنسادا بکەن.
گ . ف